کەناڵى ئاڕتى ڕووسى بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ کۆبونەوەیەک بە سەرپەرشتی بەریتانیا و فەرەنسا و بە بەشداری زیاتر لە 30 وڵات لە لەندەن بەڕێوەبچێت بە مەبەستى تاوتوێکردنی پلانە سەربازییەکان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.
لە هەواڵى ئەو میدیا ڕوسیەدا هاتووە، لە کۆبونەوەکەدا چەندین پرس تاوتوێ دەکرێن لەوانەش هەنگاوەکانى کردنەوەى گەرووى هورمز و هەنگاوەکانى ئەو کارە و چۆنیەتى ڕووبەڕووبونەوەى زیانەکانى لەسەر وڵاتەکانیان.
باسلەوەشکراوە، ئامانجێکى دیکەى ئەم کۆبونەوەیە بریتیە لە دەستەبەرکردنی ئاسایشى هاتوچۆی کەشتیەکانە لە گەرووەکەدا و هەروەها هەڵمەتى پاککردنەوەی گەرووکەیە لە مین.