سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا دهڵێت، ڕوسیا براوهی یهكهمی جهنگی ئهمریكا و ئیسرائیله دژی ئێران.
ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و سەرقاڵبوونی جیهان بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕوسیا پێگەی خۆی لە جهنگی ئۆكرایندا بەهێزتر کردووە و تا ئێستا تهنها لایەنی سودمەند و براوەی جهنگی نێوان ئێران و بەرەی ئەمریکا و ئیسرائیلە.
له گوتارێكدا بۆ باڵیۆزانی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل، ئەنتۆنیۆ کۆستا ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وەڵامدانەوەکانی تاران، بوونەتە هۆی بازدانی خێرای نرخی وزە لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمەش وایکردووە، ڕوسیا سەرچاوەی دارایی نوێی، بۆ بەردەوامیی شەڕ دژی ئۆكراین دەستبکەوێت.
جەختی لەوەش کردەوە، گۆڕینی سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و توانا سەربازییەکان لە بەرەی ئۆكراینهوه بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خزمەتێکی گەورەی بە بەرژەوەندییەکانی مۆسکۆ کردووە.
هۆشداریشیدا، ئەم دۆخە نەک تەنها ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو سەقامگیریی ئەوروپا و داهاتووی شەڕی ئۆكراینیش دەخاتە مەترسییەوە.