لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن، هێزەکانی حکومەتی یەمەن بە پشتیوانیی ئاسمانیی سعودیە، هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە ستراتیژییەکانی دەوروبەری گەرووی باب ئەلمەندەب دەستپێکرد.
سەرچاوە سەربازی و حکومییەکان بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز پشتڕاستیان کردەوە کە هێزەکانی حکومەتی یەمەن بەشێکی بەرفراوانی شارەدێی "زوباب"یان کۆنترۆڵکردووەتەوە کە دەڕوانێتە بەسەر گەرووی باب ئەلمەندەب، و لە هەوڵدان بۆ سەپاندنی کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر ناوچەکەدا، ئەوەش بە مەبەستی پاشەکشەپێکردنی چەکدارانی حوسی.
ئەم هێرشە دوای ئەوە هات کە ڕەشاد عەلیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەمەن دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی ناوچەکانی ڕاگەیاند. لە بەرامبەردا، ڕیاز ئاشکرای کرد کە سەدان ئامانجی حوسییەکانی بۆ پشتیوانیی ئاسمانیی هێزەکانی حکومەت پێکاهێناوە.
لە لایەکی دیکەوە، شەڕی سەخت لە دەوروبەری شاری تەعەز بەردەوامە، حوسییەکان لە هەوڵی گەمارۆدانی هێزەکانی حکومەتدان لە شاری توربە و بڕینی ڕێگەی سەرەکیی تەعەز-عەدەن.
میدیاکانی سەر بە حوسییەکان ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی حکومەتیان لە ناحیەی مەواست وەدەرناوە و گەیشتوونەتە ماڵی عەلیمی، ئەگەرچی میدیای حوسییەکان پێشڕەوییەکانی حکومەتی لە باب ئەلمەندەب بە "سەرلەبەر بێبنەما" وەسف کردووە.
مەترسیی ئاڵۆزبوونی دۆخی باب ئەلمەندەب بەهۆی ئەوەی ڕێڕەوێکی جیهانیی وزەیە، تەنگژەی ئابووریی جیهانی قووڵتر کردووەتەوە، بەتایبەت دوای ئاستەنگەکانی ڕێڕەوی هورمز.