کۆشکی کریملین رایدەگەیەنێت، ڤلادمێر پوتین هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات.
کۆشکی سەرۆکایەتی کریملین بڵاویکردەوە، ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا، هەموو هه‌وڵێک دەدات بۆ ئەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر پەرە نەسێنێت .
جەختییان لەوەشکردۆتەوە، پوتین لەم پێناوەدا پەیوەندیی تەلەفونی لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامداوە لە پێناو گەڕانەوە بۆسەر مێزی دانوستان.
چوار ڕۆژه جه‌نگی ئێران له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مریكا ده‌ستیپێكردووه، جگه له ئیران و ئێران و ئیسرائیل چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌كه‌ش كه بنكه و باره‌گای ئه‌مریكای تێدایه كراونه‌ته ئامانج.
سه‌رۆكی زۆربه‌ی وڵاتان داوای كۆتایهاتنی جه‌نگ و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر سێ لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هێرشه‌كانیان.