سوپای ئۆكراین رایگه‌یاند، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی موشه‌كی بالیستییان له‌ناوچه‌ی ئۆدمۆرتیای رووسیا به موشه‌ك بۆردومان كردووه.
سوپای ئۆكراین له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، ئه‌و كارگه روسییه‌ی بۆردومانیان كردووه، موشه‌كی ئه‌سكه‌نده‌ری كورت مه‌ودا و تۆبل ئێمی دوور مه‌ودا دروستده‌كات.
ده‌شڵێت، كارگه‌یه‌كی دیكه‌ی دروستكردنی موشه‌كی رووسیان له شاری ڤۆتكینسكی رۆژهه‌ڵاتی شاری مۆسكۆ بۆردومان كردووه و به ته‌واوه‌تی خاپوریان كردووه.
جه‌نگی روسیا و ئۆكراین پێی ناوه‌ته‌وه ساڵی چواره‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كان بۆ راگرتنی جه‌نگه‌كه، به‌ڵام شه‌ڕی درۆنیی و بۆردومانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه.
دوێنێ شه‌ممه، ڤلادیمێر زیلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراین رایگه‌یاند، ئه‌مریكا و روسیا ده‌یانه‌وێت له به‌رامبه‌ر راگرتنی جه‌نگ، ئۆكراین ده‌ستبه‌رداری هه‌رێمی دۆنباس بێت كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینه‌وه، ئه‌وه‌ش كارێكی مه‌حاڵه.