ڕاستەوخۆ

دۆناڵد ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان ئۆپراسیۆنەکەی گەرووی هورمزم ڕاگرت

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "پڕۆژەی ئازادی" لە گەرووی هورمز بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.

سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی ترووس سۆشیاڵ نوسیوویەتی، لەسەر داوای پاکستان و چەند وڵاتێکی دیکە، بڕیاریداوە ئۆپەراسیۆنەکەی گەرووی هورمز ڕابگرێت.

باسی لەوەش کردووە، بەهۆی ئەوەی پێشکەوتنی باش هەیە بۆ ڕێککەوتن، بڕیاری ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنەکەی داوە.

دەشڵێت، سەرەڕای ئۆپراسیۆنەکە، بەڵام گەمارۆ دەریاییەکەی سەر ئێران بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی ڕێککەوتن واژۆدەکەن.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی بە ناوی "پڕۆژەی ئازادی گەرووی هورمز" ڕاگەیاند و هەر ئەوکات ئێران بە چەتەی دەریایی ناوی برد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.