سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لە ماوەی دوو هەفتەی دیكه‌دا كۆتایی به هێرشه‌كانیان دێت و ئێران جێدەهێڵن و ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته پێویست نییه.
دۆناڵد ترەمپ به رۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، لە ئێستادا لەگەڵ به‌رپرسانی ئێرانی زۆر میانڕەوتر و عەقڵانیتر دانوستان دەکەن، ئێستا گۆڕانکارییەکی تەواو له ڕژێمی ئێران‌دا هەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکانیان په‌یوه‌ست نییه بە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران، چونكه پێویست ناکات ڕێککەوتنیان لەگەڵدا بکه‌ن، بەڵکو مەرجی ئەوان ئەوەیە دڵنیابن ئێران چیتر ناتوانێت چەکی ئەتۆم دروست بکات.
گوتیشی، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی وزه، پێویسته ئێران جێبهێڵین، ئه‌وه‌ش به‌منزیكانه له ماوه‌ی دوو بۆ سێ هه‌فته‌دا ڕووده‌دات و هیچ هۆکارێک نییە بۆ مانەوه‌یان.