ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندووە، لەسەر داوای روسیا، رۆژی دووشەممە کۆبونەوەیهكی بەپەلەی ئاژانسەکە لە بارەی جەنگی ئێران – ئیسرائیل و ئەمریکا بەرێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ئەو جەنگەیە و لەسەر پیشنیازی روسیا کۆدەبنەوە.
وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، مافی ئەوەیان هەیە هەر کاتێک بیانەوێت داوای کۆبونەوەی بەپەلەی ئاژانسەکە بکەن.