ڕاستەوخۆ

 چێرنۆبڵ ئەزمونێک بۆ مرۆڤایەتی!

reset font size increase font size

ئەمڕۆ 40 ساڵ بەسەر تەقینەوەی وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبڵ دا تێدەپەڕێت کە خراپترین ڕووداوی ئەتۆمییە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، ئەم کارەساتە ژیانی هەزاران خێزانی گۆڕی و بووەهۆی ئەوەی بەشێک لە خاکی پۆڵەندا وەک ناوچەی قەدەغەکراو ڕابگەیەنرێت.

 لە ئەنجامی ئەم کارەساتەدا 600 هەزار کەس ئاوارە بوون، ڕووداوی چێرنۆبڵ هۆکارێک بوو بۆ بێ متمانەیی گەل بەرانبەر بە حکومەت، لێکەوتەکانی هێندە سه‌خت بوون کە بە یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤییەت پێناسە دەکرێت.

ساڵی 1990 ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری "هاوکاری بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی تەقینەوەی وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبڵ"ی پەسەند کرد، ئەمەش بە یەکەم هەنگاوی نەتەوە یەکگرتووەکان دادەنرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی چێرنۆبیل.

دوای ئەم ڕووداوە زۆربەی دانیشتوانی چێرنۆبڵ ناوچەکەیان بەجێهێشتوو و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی تر، بەڵام هەندێک لەو کەسانەی ناوچەکەیان بەجێهێشتبوو دواتر گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان کە پێیان دەگوترا "سامۆسێلی" و وەک کەسانی خۆ نیشتەجێ پێناسە دەکران، زۆرینەشیان کەسانی بەساڵاچوو بوون، ئەم کەسانە گەڕانەوەیان بۆ سەر زێد، گۆڕستانی کەسوکار و ماڵ و باخچەکانی خۆیان لە قەدەغەکردنی فەرمی حکومەت لا گرنگتر بوو.

چێرنۆبڵ بووەتە بە هێمایەکی کولتوری و شوێنێک کە ترسی تیشکدانەوەی تیشکی سەرەو وەنەشیی تێیدا بەرزە، شوێنێکە کە نهێنی سۆڤیەت، ئازایەتی مرۆڤ و خەمی تەکنەلۆژیا ئاڵۆزەکان لەخۆدەگرێت. وێنەی چێرنۆبیل ئیتر لە کتێب، دۆکیۆمێنتاری، شانۆگەری و زنجیرە تەلەفزیۆنیەکاندا دەژیت و بووە بە یەکێک لە وانە و ئەزموونە گرنگەکانی مرۆڤایەتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.