ئه‌مڕۆ 52 ساڵ بەسەر بۆردومانكردنى شاری هەڵەبجە به چه‌كى ناپاڵم تێدەپەڕێت، له ساڵیادی بۆردومانه‌كه‌شدا کەسوکاری شەهیدان دەڵێن، پشتگوێخراون و حكومه‌ت هیچ شتیكی بۆ نه‌كردوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە کەسوکاری شەهیدانی بۆردومانی هەڵەبجە لە ساڵی 1974دا، له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، شاره‌كه‌یان 52 ساڵ لەمەوبه‌ر لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق بۆردومان کرا و بەهۆیەوە 60 کەس شەهیدبوون و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش بریندار بوون، هه‌روه‌ها دەیان کەسیش ئاوارە بوون.
گوتیشیان، تا ئێستا کەسوکاری شەهیدان هیچ پارچە زەویەکمان پێنه‌دراوه و هیچ شتێكمان بۆ نه‌كراوه، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پشتگوێخراوین.
هیواشیانخواست، حکومەت ئاوڕێک لە کەسوکاری شەهیدانی بۆردومانه‌كه بداتەوە.