مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی له باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، شه‌ڕفرۆشتنه و قبوڵی ناكه‌ین.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، "گه‌لی كوردستان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیاندا بووه و دژی شه‌ڕ بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕیشی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بێت ئه‌وا به‌رگریی له خۆی و مافه‌كانی ده‌كات".
بارزانی گوتوشیه‌تی، "هه‌ندێك گروپ و لایه‌ن له ژێر ناوی مقاوه‌مه و به بیانوی دروشمی بێبنه‌ما، په‌لاماری شوێنی سڤیل و ژێرخانی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، ئه‌وه شه‌ڕفرۆشتن و ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر مافی هاوڵاتیان و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان".
مه‌سعود بارزانی داواشی له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌كان، به تایبه‌ت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كردووه، سنورێك بۆ ئه‌و ده‌ستندرێژییانه دابنێن، چونكه به‌رده‌وامبونی ئه‌و شه‌ڕفرۆشتنه ده‌رئه‌نجامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.