ئۆجالان دهڵێ، هەرچییهكمان لەدەست بێت دهیکەین بۆئهوهی ئەم سەدەیە ببێتە سەدەی ئازادیی ژنان و گرنگترین بەهاش لە خەبات و شۆڕشگێڕیی ئێمەدا ژنی ئازادە، پێویستە ژنان بە ئیرادەی ئازادیان پەرە بە خۆیان بدەن
عهبدوڵا ئۆجالان له پهیامێكیدا كه بهبۆنهی ههشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بڵاویكردوهتهوه دهڵێ، پێویستە ژنان بە ئیرادەی ئازادیان پەرە بە خۆیان بدەن، ئێستا جەماوەرێکی گەورەی ژنان دەرکەوتوون، ئەمە پێچەوانەی شێوازەکانی ژیانی کلاسیکە، پێویستە ژنان بناغەکانی کۆمەڵگەی دێرین، نوێ بکەنەوه.
دەشڵێت، پێویستە هەرچیەکمان لەدەست دێت بیکەین، تاوەکو ئەم سەدەیە ببێتە سەدەی ئازادیی ژنان، هیچ ئاڵنگارییەک، لەو تێکۆشانە بەنرختر نییە کە دژی کەلتووری دەستدرێژی ئەنجام دەدرێت، هەمان ئەو کەلتوورەی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەیان هەزار ساڵ لەمەوبەر.
ئۆجالان باس لهوهدهكات، لە سیستەمی سەرمایەدارییدا، ژن گۆڕاوە بۆ شاژنی کاڵاکان، بەمەش بووەتە توخمێکی بەرهەمهێنەری سیستەم، بۆیە لەبری کاڵاکان، شرۆڤەکردنی ڕەوشی ئەو ژنانەی کراون بە شاژنی کاڵاکان، ڕاستەڕێی تێگەیشتنە لە سەرمایەداری.
ئاماژه بهوهشدهكات، لە پێناو سەرکەوتن و گەشەسەندنی بزووتنەوەی سۆسیالیستی نوێ، سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئەنتەرناسیۆنالی نوێ، دەبێت پرسی ژن و ئازادیی ژن بکەنە کاری لەپێشینەی خۆیان، زۆر گرنگە هەر وڵاتێک هەلومەرجی تایبەتی خۆی وەک خاڵی دەستپێک بەکاربهێنێت بۆ داڕشتنەوەی بەرنامە و ڕێکخستن.