ئۆجالان لە پەیامێک نوێیدا ڕایگەیاند، ڕزگاریی مرۆڤایەتی و بونیادنانی سۆسیالیزمێکی ڕاستەقینە تەنیا لە ڕێگەی ئازادیی ژن و تێپەڕاندنی عەقڵییەتی پیاوسالارییەوە دەبێت.
ئۆجالان لە پەیامێکی بەرفراواندا کە بۆ بزووتنەوەی ژنانی ناردووە، نوسیویەتی:" مێژووی مرۆڤایەتی لە بنەڕەتدا لەسەر دەستی ژن و لە ناوچەکانی زاگرۆس و تۆرۆس گەشەی کردووە، بەڵام سیستمی پیاوسالاری و سەرمایەداری، ڕۆح و جەستەی ژنیان کردووەتە کۆیلە."
باس لەوەش دەکات: "پێوەری مرۆڤبوونی ڕاستەقینە، دابڕانە لە جیهانی ئاژەڵان و گەیشتنە بە پەیوەندییەکی یەکسان و ئەخلاقی لەگەڵ ژندا."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا داوای لە ژنان کردووە، لە قۆناغی هەستیارییەوە بەرەو کەسایەتییەکی سیاسی هەنگاو بنێن، چونکە بێ سیاسەت مرۆڤ ناتوانێت هەناسە بدات. ئۆجالان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ئاوەدانکردنەوەی داهاتوو و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، تەنیا بە پێشەنگایەتی و ئیرادەی سیاسیی ژنان سەرکەوتوو دەبێت.