ڕاستەوخۆ

بەفر و باران دەستیپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

reset font size increase font size

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبیندەکات، ئەمڕۆ و سبەی لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەش باراناوی دەبێت و پلەکانی گەرماش سێ بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت. لە دوای نیوەڕۆوە نمە باران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە، لە درەنگی شەوەوە کاریگەری دابارین زیاد دەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هەروەها لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش بەفر دەبارێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و باران بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش بەفر دەبارێت. لە درەنگی شەودا کاریگەری شەپۆلەکە کۆتایی پێدێت.

لەبارەی پلەکانی گەرما کەشناسی دەڵێت، بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، سبەی پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.