وەزارەتی بەرگریی عێراق لەکاتی کێوماڵکردنی هێزەکانیان لە کەرکوک بۆمبێکیان پێدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ سەرباز برینداربوون.
وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە، تەقینەوەکە لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینی هێزەکانی فیرقەی 11ی سوپا ڕوویداوە لە ناوچەی (وادی ئەلشای)، بێ ئەوەی ئامانج لە پشکنینەکە دڵنیابوونەوە بووبێت لە پاشماوەی بۆردومانێکی ئاسمانی. لە کاتی کێوماڵکردنی ناوچەکەدا، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری "هەمەر"ی سەربازیدا تەقیوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تەقینەوەکە بووەتە هۆی برینداربوونی سێ سەربازی سوپای عێراق، کە دووانیان پلەی ئەفسەریان هەیە. بریندارەکان بە خێرایی ڕواندراونەتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
لە کۆتاییدا وەزارەتی بەرگریی جەختی کردووەتەوە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ دەستیان بە ڕێکار و لێکۆڵینەوەی پێویستیان کردووە لەسەر ڕووداوەکە ودواتر ئاگاداری ڕای گشتی دەکەنەوە.