نوسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان جەخت لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانیان دەکاتەوە بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان و ڕێگری لە دروستبوونی پێشێلکاری بەرامبەر بە ئازادیی کاری ڕۆژنامەوانی لە دەڤەرەکەدا.
مستەفا محەمەد، سکرتێری نوسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ نووچە تیڤی ڕایگەیاند، لە ساڵی 2023ـەوە بە شێوازێکی بەردەوام دەستیان بە داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان کردووە و لەو پێناوەشدا چەندین خول و وۆرکشۆپی تایبەت بە پەرەپێدانی تواناکانی کاری ڕۆژنامەوانییان کردووەتەوە.
سکرتێری نوسینگەی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش کرد، بە شێوەیەکی مەیدانی بەدوای کێشە و گرفتەکانی ڕۆژنامەنووسانی سنوورەکەدا دەڕۆن، تا بتوانن ڕێگری لە ئاستەنگەکان بکەن و ئاماری پێشێلکارییەکان بە تەواوی کەم ببنەوە.