ڕاستەوخۆ

ڕۆژانی هەینی وەرزشوانان به‌ پەڕەشوت لە لوتکەی چیای هه‌یبه‌ت سوڵتانه‌وه‌ بەرەو ئاسمانی کۆیە دەفڕن

reset font size increase font size

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، چیای هەیبەسوڵتان بووەتە یەکێک لە گرنگترین شوێنەکانی چالاکیی وەرزشی ئەویش فڕینە بە پەڕەشوت لە بەرزاییەکانى کۆیە.

دەنگی زیندوو..

هەموو ڕۆژانێکی هەینی، ژمارەیەک لە وەرزشوانانی پەرەشوت کە بەشێکیان لە سلێمانی هەولێر و کەرکوکەوە دێن، لە لوتکەی چیاکەوە بەرەو ئاسمانی کۆیە دەفڕن و بە جۆرەها نمایشی هونەری و وەرزشی، دیمەنێکی سەرنجڕاکێش نیشانى هاوڵاتیان و گەشتیاران دەدەن.

زۆرێک لە هاوڵاتیان و سەردانکەرانیش بە مەبەستی بینینی ئەم دیمەنە دێنە چیاکە و ئەو ساتانە لە وێنە و ڤیدیۆدا تۆمار دەکەن.

بەرێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیەش دەڵێت، هەمو رێکارێک گیراوەتەبەر بۆ بەڕێوەچوونى ئەم جۆرە چالاکیە لە سنورەکەمان.

ئەم چالاکییە تەنها نمایشی وەرزشی نییە، بەڵکو هاندەرێکە بۆ ناساندنی سروشتی جوانی هەیبەسوڵتان و گەشەپێدانی کەرتى گەشتیاری لە ناوچەکەمان، یەکەم پاڵەوانێتیش لەسەر ئاستی عێراق لە ساڵی ٢٠١٥ لە کۆیە ئەنجام درا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.