کورتەباڵاکانی کوردستان سەرەڕای ئەوەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، بەڵام کێشەی نەبوونی دەرفەتی کاریشیان هەیە و بەشیکیان لەگەل ئەوەب خوێندنیشیان تەواو کردووە، بەڵام دەرفەتی کاریان بۆ ناڕەخسێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانیش دەڵێت، نامانەوێت بە چاوی بەزەیی سەیر بکرێین، بەڵکو مافی خۆمانە دەرفەتی کارمان بۆ بڕەخسێنرێت، چونکە ئەو بڕە پارەیەی کە وەک مانگانە هەمانە بەشی ژیانمان ناکات.