ڕاستەوخۆ

بە تۆمەتی گەندەڵی سزای 7 ساڵ زیندانیكردن بەسەر بریكاری وەزارەتی نەوت و پەرلەمانتارێکی پێشوودا سەپێنرا

reset font size increase font size

دادگای عێراق سزای 7 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر عەلی بەهادلی، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق و تەڵاڵ زەوبەعی، پەرلەمانتاری پێشوودا سەپاند، ئەوەش بە تۆمەتی گەندەڵی، قۆرخکاری و خراپ بەكارهێنانی پۆست.

سەرچاوەیەکی دادوەری ڕایگەیاند کە دادگا عەلی بەهادلی، بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دابەشكردنی بە تۆمەتی گەندەڵی، بەرتیل وەرگرتن و خۆدەوڵەمەندکردن بە ڕێگەی نیاسایی سزا داوە.

دەستەی دەستپاكیی عێراقیش ئاشکرای کرد کە ناوبراو 26 ملیار و 500 ملیۆن دیناری کۆکردووەەتەوە، و لە تەک سزای زیندانیکردنەکەدا، سزایەکی دارایی بە بڕی 53 ملیار دینار بەسەردا سەپێنراوە بۆ ئەوەی بیداتە دەوڵەت.

لە دۆسیەیەکی تری هاوشێوەدا، دەستەی دەستپاكی ڕایگەیاند کە دادگا تەڵاڵ زەوبەعی، پەرلەمانتاری پێشووی بە 7 ساڵ زیندانیكردن سزاوە، بەهۆی ئەوەی بە فرتوفێڵ و کاری نیاسایی نزیکەی 35 ملیار دیناری کۆکردبووەوە، و دادگا ناوبراوی پابەند کرد بە پێبژاردنی نزیکەی 70 ملیار دینار سزای دارایی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.