ئاژانسی بلومبێرگ بڵاوی کردەوە، عێراق لە ئێستادا لە فرۆشتنی ئەو نەوتەی کە لە ڕێگەی کەنداوی فارسەوە دەگوازێتەوە تووشی کێشە و ئاستەنگ بووە، ئەوەش دوای ئەوەی بە شێوازێکی بەرچاو نرخی بەڕێلەکانی بەرزکردەوە.
ئەمە دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سومۆ) ئەو داشکاندنانەی کەم کردەوە یان لێبڕی کە چەند مانگێک پێش ئێستا پێشکەشی دەکرد، بە ئامانجی ئەوەی هەناردە و فرۆشتنی ئەو نەوتە بەرز بکاتەوە کە لە ڕێگەی گەروی هورمزەوە دەگوازرێتەوە، کەچی ئەم هەنگاوە پێچەوانەکەی لێکەوتەوە و کڕیارەکانی سارد کردووەتەوە.