عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، زیانە داراییەکانی عێراقی بەهۆی قەیرانی داخستنی گەرووی هورمزەوە ئاشکرا کرد و هۆشداریی توندی لە لێکەوتەکانی هەڵگیرسانی جەنگێکی ڕاستەقینە لە ناوچەکەدا دا.
بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ ڕایگەیاند، زیانە ڕاستەوخۆکانی عێراق بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە دەگاتە نزیکەی 80 ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر ئەگەری زیادکردنی قەبارەی هەناردەکردن و ئەو داهاتانەی دەکرا بەدەستبهێنرێن هەژمار بكرێن، کۆی زیانەکان بەرزدەبنەوە بۆ 90 تا 100 ملیار دۆلار.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، عەلی نزار هۆشداریی لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی جەنگ لەسەر ئابووریی عێراق دا و جەختی کردەوە، سیناریۆی هەڵگیرسانی جەنگێکی ڕاستەقینە لە هەموو شتێک زیاتر مایەی نیگەرانی و مەترسییە بۆ وڵات.