ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە بیابانەکانی ئەنبار دەست بەەسەر دەیان درۆن و مووشەکدا گیرا

reset font size increase font size

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد که بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، هێزە ئەمنییەکانی پارێزگەی ئەنبار لە ناوچەیەکی چۆڵەوانیدا دەستیان بەەسەر ژمارەیەکی زۆر درۆن و کەرەستەی سەربازیدا گرتووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکە، ئۆپراسیۆنەکە لە ناوچەی ناسراو بە "ناوچەی 35" لە پارێزگەی ئەنبار ئەنجام دراوە، کە پێشتر وەک شوێنی چاککردنەوەی تایەی ئۆتۆمبێل بە کار هاتووە.

لەو شوێنەدا هێزە ئەمنییەکان دەستیان گرتووە بەسەر 47 درۆن و 46 مووشەکدا کە بۆ بەستن بە فڕۆکەکان ئامادە کرابوون، هەروەها چەندین کۆنترۆڵ، پاتری، تەقەمەنی و کەرەستەی دیکەی لۆجستیکی و پەیوەندیداریش دۆزراونەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە ڕکاری ئەمنیی پێویست لە شوێنەکەدا گرتراوەتە بەر و ناوچەکە داخراوە، هاوکات لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی چڕ بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی درۆنەکان و لایەنە تێوەگلاوەکان دەستی پێ کردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.