عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە تاران و لەلایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.
لە میانی مەراسیمی پێشوازیکردنەکەدا کە ڕێوڕەسمی پاسەوانی شەرەفی بۆ ڕێکخرا، هەردوو سەرکردە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان ئەنجامدا.
ئەم سەردانە فەرمییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لە کاتێکدایە، کە ناوبراو چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا سەردانەکەی بۆ ئەمریکا کۆتایی پێهێنابوو.