لە لایەکی ترەوە، وەلیوڵڵا حەیاتی، جێگری پارێزگاری خوزستان بۆ کاروباری ئەمنی و جێبەجێکردنی یاسا، ڕایگەیاند کە هێرشێکی مووشەکیی سوپای ئەمریکا دەوروبەری هۆڵی گەشتیارانی لە دەروازەی سنووریی شەلامجە لە دیوی ئێرانەوە کردۆتە ئامانج، و ئەوەشی خستە ڕوو کە هێرشەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 2 کەس و برینداربوونی 11کەسی دیکە.
سەرەڕای ئەم هێرشە، بەرپرسە ئێرانییەکان و لایەنی عێراقی جەختیان کردەوە کە جووڵە و پەڕینەوەی زیارەتکارانی ئەربەعینی ئیمام حسێن لە دەروازەی شەلامجە بە شێوازێکی ئاسایی و بەردەوامە و سەرجەم دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان لە ئامادەباشیدان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە زیارەتکاران.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (23ـی تەموزی 2026)، بۆ دوازدەیەمین شەوی لەسەریەک گەڕێکی تری هێرشی دژی ئامانجە سەربازییەکانی ئێران ئەنجامداوە و تێیدا تواناکانی دەریایی، کۆگاکانی مووشەک و درۆن، و بەرگریی ئاسمانیی کردووەتە ئامانج.