ڕاستەوخۆ

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: وەڵامی هێرشە هاوبەشەکەی ئەمریکا و سعودیە دەدرێتەوە و پلانێکی ئەمنی دادەنرێت

reset font size increase font size

لە وەڵامی هێرشە هاوبەشەکەی ئەمریکا و عەرەبستانی سعودی بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە سەرۆکایەتیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەنجام دا و جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەروەریی وڵات تەنیا لە دەسەڵاتی دەوڵەتدا دایە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، هێرشەکان لە کاتێکدا ئەنجام دراون کە حکومەت لە پەیوەندیدا بووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو نیگەرانییانەی واشنتن و ریاض سەبارەت بە خاکی سعودیە ورووژاندبوویان. ئەنجوومەنەکە چەند بڕیار و هەڵوێستێکی خستە ڕوو:

پلانی ئەمنی: پەسەندکردنی پلانێکی تەواو بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکارییەکانی سەروەریی عێراق و ڕێگریکردن لە هەر هەڕەشەیەک دژی وڵاتانی دراوسێ.

کاری دیپلۆماسی: ڕاسپاردنی وەزارەتی دەرەوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆکیۆمێنتکردنی دۆخەکە و سەلماندنی مافی عێراق.

تەنیا بڕیاری دەوڵەت: جەختکردنەوە لەوەی کە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکەدا تەنیا لە ئەستۆی حکومەت و دامەزراوە فەرمییەکاندایە بەپێی دەستوور، و هەموو هەوڵێکی تاکلایەنەی بێ پاساو رەت کرایەوە.

دۆسیەی ئەمنی و سەربازی: دووپاتکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە کۆتایی ئەیلولی ٢٠٢٦ و تەواوکردنی پرۆسەی کۆکردنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.