ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای پەسندکردنی 44 پڕۆژەیاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

reset font size increase font size

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات 44 پڕۆژەیاسای گرنگ پەسند بکات، لەوانەش پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی و هەمواری یاسای وەبەرهێنان، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵات.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 5ی ئەیلولی 2026، عەلی زەیدی لە کاتی پێشوازیکردن لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان جەختی کردەوە کە دەرکردنی ئەو یاسایانە بنەمای سەرەکیی گەشەپێدان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆن. لە نێو پڕۆژەیاساکاندا ئاماژە بە پڕۆژەیاساکانی دەستەی دەرمان و خۆراک، حەشدی شەعبی، دەستەی چاودێریی ناوخۆیی و هەمواری یاسای وەبەرهێنان کراوە.

لە بەرامبەردا، سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنەکە پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ سەرۆکوەزیران و هەنگاوەکانی حکومەت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاکسازیی ئابووریدا دەربڕی. هەروەها جەختیان لە گرنگیی پەسندکردنی "یاسای نەوت و گاز" کردەوە و ستایشی دەستپێشخەرییە نوێیەکەی سەرۆکوەزیرانیان کرد بۆ دابەشکردنی یەک ملیۆن پارچە زەویی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییاندا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.