ڕاستەوخۆ

حکومەتی عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسێکی باڵای بە تۆمەتی گەندەڵی ئاشکرا کرد

reset font size increase font size

لە درێژەی ئەو هەڵمەتە چڕ و فراوانەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی بۆ ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی و تاڵانکارانی پارەی گشتی دەستیپێکردووە، هێزە ئەمنییە تایبەتەکانی دژ دستگیرکردنی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی کارەبایان ڕاگەیاند.

دەستەی دەستپاکی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان دوای بەدەستهێنانی بەڵگەی دروست، بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای بەغدایان لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا دەستگیرکردووە، کە تێوەگلاوە لە دزینی بڕێکی زۆر لە کێبڵی گواستنەوەی کارەبا.

تیمە تایبەتەکانی لێکۆڵینەوە و پشکنینی سەر بە دەستەی دەستپاکی لە وەزارەتی کارەبا، وردەکاریی زیادەڕۆییە داراییەکانی ئەو تۆمەتبارەیان ئاشکرا کردووە، تۆمەتبار بەرپرسی کۆگاکانی سەر بە لقی دابەشکردنی کارەبای ناوچەی ڕەسافە بووە لە شاری بەغدا، تۆمەتبار کراوە بە دزینی کێبڵی کارەبا بە بەهای چوار ملیار و 406 ملیۆن دینار.

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، کە دوو کەسی دیکە لە ناو دامەزراوەکەدا بە شێوەی ڕاستەوخۆ هاوکاری و ئاسانکارییان بۆ ئەو بەرپرسە کردووە لە پڕۆسەی تاڵانکردنی کۆگاکاندا.

دەستەی دەستپاکی جەختی کردەوە، کە پڕۆسەی دەستگیرکردنی ئەم بەرپرسە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و دەرچوونی فەرمانی فەرمیی دەستگیرکردن لەلایەن دادوەری تایبەتەوە بووە. هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەڵمەتەکەیان جێبەجێ کردووە و تۆمەتبارەکەیان ڕادەستی لایەنە یاساییەکان کردووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.