ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق: نابێت چەک لە دەرەوەی هێزی دەوڵەت بێت

reset font size increase font size

لە مەراسیمی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کە قۆناغێکی نوێ لە وڵاتدا دەستی پێکردووە.

عەلی زەیدی هۆشداریی دا کە سەرباری بەڕێکردنی هێزە نێودەوڵەتییەکان، شەڕی دژی تیرۆر لە عێراق هێشتا کۆتایی نەهاتووە و ئەرکی پاراستنی ئاسایش لەسەر شانی دامەزراوە نیشتمانییەکان بەردەوام دەبێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر سەروەریی یاسا کردەوە و بە بڕیارێکی بێگەڕانەوەی ناو برد کە نابێت هیچ چەک و هێزێک لە دەرەوەی دەسەڵات و چوارچێوەی دەزگاکانی دەوڵەتدا هەبێت.

ئەم هەڵوێستەی سەرۆکوەزیران هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی فەرمیی کشانەوەی تەواوەتیی سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممەدا، کە کۆتایی بە ئەرکێکی سەربازیی 12 ساڵەی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش هێنا کە لە ساڵی 2014ەوە لەسەر داوای بەغدا دەستی پێکردبوو.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.