ڕاستەوخۆ

سەرۆک وەزیرانی عێراق: هیچ جیاکارییەک لە نێوان فەرمانبەرانی هەرێم و بەغداد ناکەین

reset font size increase font size

ئێوارەی ئەمڕۆ، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئامادەبوونی فالح ساری، وەزیری دارایی، لەگەڵ لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە و قەیرانی دارایی، لە میانی کۆبوونەوەکەشدا وادەی ئەگەریی ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە ڕوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، چەند پەرلەمانتارێکی کورد، کە ئەندامی لیژنەی دارایین بەشدار بوون و بەدواداوچوونیان بۆ پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.

عەلی زەیدی ڕایگەیاندووە، هیچ جیاکارییەک لە نێوان فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ناکەن و پابەندین بە خەرجکردنی مووچەکانیان.

سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە کردووە، حکومەتی هەرێم هەماهەنگییەکی زۆری لەگەڵیاندا هەبووە و هەنگاوەکان بەرەو چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان دەچن.

عەلی زەیدی خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر پشتیوانی و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی سەروەت و سامانە دزراوەکان بۆ بەغدا.

سەبارەت بە کاتی ناردنی مووچەی مانگی حەوت، پەرلەمانتاران پرسیاریان ئاڕاستەی فالح ساری، وەزیری دارایی کردووە. لە وەڵامدا وەزیری دارایی ڕوونی کردووەتەوە، کێشەی نەبوونی نەختینەی پێویست بەربەستی سەرەکییە و بەپێی کۆکردنەوەی دادپەروەرانەی پارە، مووچەکە بە بێ هیچ ڕێگرییەکی دیکە دەنێردرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.