ڕاستەوخۆ

ئاری هەرسین: پارتی سەنگی یەکێتی دەناسێت؛ دەبێت بە فەرمانی مێژوو یەک بین

reset font size increase font size

 ئاری هەرسین، ئاماژە بەوە دەکات کە تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی دیاری نەکراوە، جەختیش دەکاتەوە کە یەکێتی کوڕی ماڵە گەورەکەی کوردایەتییە.

 لە لێدوانێکدا بۆ (نوچەی تی ڤی)، ئاری هەرسین سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەگەری کۆبوونەوەیان ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی ئاشکرا و دیاریکراو لە نێوان هەردوولادا نییە.

ئاری هەرسین ئاماژەی بەوە کرد: "پارتی سەنگی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەناسێت و ڕێزی لێ دەگرێت، بەڵام سەیرە کە یەکێتی وەزنی بێفەڕ لە خۆی دەبەستێت، بێ ئەوەی بیر بکاتەوە کە ئایا نوقومبوون بە قورسایییەوە لە کام دەریای دونیادا خۆشە؟"

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا جەختی لە گرنگیی تەبا بوونی هەردوولا کردەوە و گوتی: "یەکێتی کوڕی ماڵە، ماڵە زۆر گەورەکەی کوردایەتی. پارتی و یەکێتیش بە ئەمر و فەرمانی مێژوو، دەبێت یەک بن."

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.