- لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق بۆ بەئەلکترۆنیکردنی سیستەمی مووچە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان دەکات بۆ یەکخستنی زانیاریی میلاکات.
بەپێی نووسراوە فەرمییەکەی وەزارەتی دارایی، سەرجەم وەزارەتەکان ئاگادار کراونەتەوە تا ڕێکەوتی 27ی ئەیلوولی 2026، زانیاریی تەواوی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، سەربازی، گرێبەست و کرێکارانی ڕۆژانە بە زمانی عەرەبی و بە شێوازی ئێکستڵ (Excel) لەسەر سی دی (CD) بۆ وەزارەت بگەڕێننەوە.
ئەم زانیارییانە تۆمارکردنی بڕوانامە، پلەی وەزیفی، کارتی نیشتمانی و ژمارەی وەزیفی (UPN) دەگرێتەوە بۆ ئەوەی بچێتە ناو سیستەمی "پەیڕۆڵ"ی دارایی فیدراڵ؛ گرنگیی ئەم هەنگاوە لەوەدایە کە سیستەمی میلاکی 2026ی هەرێم لەگەڵ بەغدا بەڕەسمی پەیوەست دەکات و دەبێتە یەک سیستم، کە ئەمەش مەرجی سەرەکیی مسۆگەرکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە.