ڕاستەوخۆ

مەسرور بارزانی: بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکەین و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت

reset font size increase font size

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هێرشە درۆنی و موشەکییەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستانی بە توندی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە هیچ پاساوێک بۆ ئەو پەلۆمارانە نییە، هاوژەمەن داواشی کرد پەرلەمانی کوردستان نەکرێتە بارمتە و کارا بکرێتەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتی پێشکەشکردنی گوتارێکدا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی باڵندا-بارزان، تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە.

ئەو ڕووی دەمی کردە لایەنە سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێم و گوتی: "لە دۆخێکی ناسکی وەکو ئێستادا، پێویستە لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بێنە پێشەوە."

مەسرور بارزانی جەختی لەوەش کردەوە کە هەرێمی کوردستان نایەوێت ببێتە بەشێک لە جەنگ و ململانێکانی ناوچەکە، ئەگەرچی زۆر جار بەهۆی ئەو گرژییانەوە زیانی پێگەیشتووە.

سەرۆکوەزیران لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، پاڵپشتیی خۆی بۆ هەڵمەتەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق دەربڕی و دەستخۆشی لەو هەنگاوانە کرد،

هاوکات داوای کرد کە دەستووری عێراق وەک خۆی و بێ جیاوازی جێبەجێ بکرێت بۆ پاراستنی مافەکانی هەموو لایەک.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.