ڕاستەوخۆ

دەم پارتی : شۆڕشی ژنانی ڕۆژاڤا بۆ 14 ساڵە وەک سەرچاوەی ئیلهامی خەباتمان بەردەوامە

reset font size increase font size

مەجلیسی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ١٤هەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەممووزی ڕۆژاوای کوردستاندا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، شۆڕشی ژنانی ڕۆژاوا کە لەسەر بنەمای ئازادی، دیموکراسی و ژینگەپارێزی بونیاد نراوە، بۆ ماوەی ١٤ ساڵە وەک سەرچاوەی ئیلهامبەخشی خەباتەکەیان بەردەوامە.

مەجلیسی ژنانی دەم پارتی لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە شۆڕشی ڕۆژاوا دەستکەوتێکی مێژوویی خەباتی ئازادیی ژنانە لە دژی عەقڵییەتی پیاوسالاری. جەختیش دەکاتەوە کە ئەم شۆڕشە بەهۆی بونیادنانی ژیانێکی یەکسان، دروستکردنی گوندی تایبەت بە ژنان، کۆمۆنەکان و پێڕەوکردنی پرەنسیپی هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتیی یەکسان، بووەتە شۆڕشی تەواوی ژنانی جیهان و توانیویەتی ژنانی ناسنامە و پێکهاتە جیاوازەکان لە دەوری یەک کۆبکاتەوە.

له بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، کە چەکدارانی داعش و هاوبەشەکانیان کە دەستکەوتەکانی ئەم شۆڕشەیان دەکردە ئامانج، وەک چۆن دوێنێ تێکشکێندران، ئەمڕۆش وەڵامی هەرە توندیان لەلایەن خەباتی نێودەوڵەتیی ژنانەوە پێدەگاتەوە.

 دەم پارتی لە کۆتاییدا سڵاوی بۆ خەباتی ژنانی ڕۆژاوا نارد کە سەرەڕای تێکچوونی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە، توانیویانە دەستکەوتەکانیان بپارێزن و درێژە بە کارەکانیان بدەن لەپێناو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.