پاڵاوگەی فۆکس و بەشێك لە خاوەنی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایانگەیاند، لەکاردانەوەی قسەکانی عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، کۆمپانیای فۆکس بەنزین ناخانە بازاڕەوە، تا بە بەڵگەوە قسەکانی دەسەلمێنێت و ڕاستیەکانیان بۆ ڕووندەکاتەوە.