ڕاستەوخۆ

عەلی حەمەساڵح: ناکرێت نرخی سووتەمەنی بەم شێوەیە گران بێت

reset font size increase font size

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، لە وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی پاڵاوگەی (فۆکس) سەبارەت بە پرسی دابینکردنی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند کە ئەوان وەک لایەنی بەدواداچوون، بە فەرمی نوسراو ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکەن.

دەیانەوێت بە تەواوی ڕوون ببێتەوە کە نەوتی خاو بە چ نرخێک بە پاڵاوگەکان دەفرۆشرێت، و لە کاتی وەڵامدانەوەشدا تەواوی زانیارییەکان بۆ رای گشتی بڵاو دەکەنەوە.

ناوبراو جەختی کردەوە کە ناکرێت نرخی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە لەسەر شانی هاووڵاتییان گران و قورس بێت.

بەتایبەت کە پێیان ڕاگەیەندراوە نەوتی خاو بە نرخێکی پاڵپشتیکراو و هەرزانتر دەدرێتە پاڵاوگەکان.

گوتیشی پێویستە لەم ڕووەوە چاودێریی زیاتری بازاڕ و نرخەکان بکرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.