کۆمپانیای دانەغاز و هاوبەشەکەی نەوتی هیلال گرێبەستێکیان لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراق واژۆ کرد بە مەبەستی دابینکردنی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ ماوەی یەک ساڵ.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیاکە، گرێبەستەکە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا واژۆ کراوە و لە چوارچێوەیدا ڕۆژانە ١٠٠ ملیۆن پێ سێجا غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە دەگوازرێتەوە بۆ وێستگەی تازە لە کەرکوک، بە ئامانجی زیاترکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە عێراقدا.
دانەغاز هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە پرۆژەی غازی کۆرمۆر سەرچاوەیەکی سەرەکییە و سوتەمەنیی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە سەدا هەشتای (٨٠٪) کارەبای هەرێمی کوردستان دابین کردووە.