دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند؛ لە ڕێگەی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆداوە، دەیان پێشێلکاری و حاڵەتی فێڵکردن لە دەروازە سنوورییەکان تۆمار کراون.
عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە داهاتی دەروازەکان لە حەوت مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا بەرز بووەتەوە بۆ زیاتر لە دوو ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار، و ئەوەش بەرهەمی کارپێکردنی سیستمی ناوبراوە.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە سیستمی ئەسیکۆدا وەک هێڵی یەکەمی بەرگری خزمەت دەکات و پارێزگاری لە ئابووری و سامانی گشتی دەکات.