ڕاستەوخۆ

قوتابیانی هەرسێ پێکهاتەکەی کەرکووک لە یەکێک لە قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی دەخوێنن

reset font size increase font size

لە یەکێک لە قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک، قوتابیانی هەرسێ پێکهاتەی شارەکەی پێکەوە کۆکردووەتەوە، واتە کورد و تورکمان و عەرەب پێکەوە لەو قوتابخانەیە، بە کوردی دەخوێنن.

ئەگەرچی قوتابخانەکە، دەوامی عەرەبیشی تێدایە، بەڵام خواست لەسەر خوێندنی کوردی زیاترە، هەر ئەمساڵ ٢٠ منداڵی کورد خوێندنەکەیان لە زمانی عەرەبییەوە گواستووەتەوە بۆ کوردی.

بەڕێوەبەری قوتابخانەی گۆیژە دەڵێت، ساڵانە 20 بۆ 30 قوتابی دەگەڕێنەوە بۆ خوێندنی کوردی و جگە لەوەش، منداڵی پێکهاتەکانی دیکە دێنە قوتابخانەکەیان و بەزمانی کوردی دەخوێنن ئەوەش دەستکەوتە بۆ خوێندنی کوردی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.