ڕاستەوخۆ

هەشت درۆنی خۆکوژ لە ئاسمانی هەولێر تەقێندرانەوە؛ زەیدیش بە توندی سەرکۆنەی دەکات

reset font size increase font size

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاندووە و هێرشەکان چەند زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.

هاوکات عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و بەڵێنیدا ڕێکاری پێویست بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دژەتیرۆری کوردستان، هێرشە درۆنییەکە شەوی ڕابردوو لە نێوان کاتژمێر 8:53 خولەک تا 9:20٠ خولەکی شەو ئەنجامدراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیویانە هەر هەشت درۆنە بۆمبڕێژکراوەکە لە ئاسمانی هەولێر بخەنە خوارەوە و تێکیان بشکێنن، خۆشبەختانەش هێرشەکە چاوەڕوانکراوە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

لای خۆشیەوە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا کاردانەوەی توندی بەرامبەر ئەو هێرشانە نیشان دا و ڕایگەیاند: "لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتیی دەستووریمان، بە توندی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە دەکەین کە لە ڕێگەی درۆنەوە ئاسمانی هەولێریان بەزاندووە".

عەلی زەیدی جەختی لەوەش کردەوە، حکومەتەکەی چاوپۆشی لەم جۆرە هەوڵە تاوانکارییانە ناکات. بۆ ئەم مەبەستەش، سەرجەم دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکانی فیدراڵی ڕاسپاردووە تا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەماهەنگیی تەواو بکەن.

ئامانجیش لەوە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر لایەنێک کە هەوڵی شێواندنی ئاسایشی عێراق بدات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.