ڕاستەوخۆ

دووەمین فێستیڤاڵی فۆلکلۆری بە بەشداریی ٥٠ خاوەنکار لە باخچەی قەڵای کەرکوک دەستیپێکرد

reset font size increase font size

لە باخچەی قەڵای شاری کەرکوک، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو و بە بەشداریی خاوەنکارانی هەرێم و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دووەمین فێستیڤاڵی فۆلکلۆری دەستیپێکرد.

 لە فێستیڤاڵەکەدا 50 خاوەنکار لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشدارن و بڕیارە چالاکییەکان بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بەردەوام بن. بەشەکانی فێستیڤاڵەکە برتیین لە نمایشکردنی کاری دەستیی خانمانی کورد، جڵوبەرگی فۆلکلۆری و ئامادەکردنی خواردنە ڕەسەنە کوردەوارییەکان.

 سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکییان لە سازدانی ئەم ڕووداوە کولتوورییە، پاراستن و بەزیندوو هێشتنەوەی کەلەپوور و کولتووری کوردییە لە کەرکوک.

فێستیڤاڵەکە جگە لە هاووڵاتییانی کورد، سەرنجی پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکانی دیکەی شاری کەرکوکیشی ڕاکێشاوە. لە لێدوانێکدا، دبلم فەتاح وەک بەشداربوویەکی فێستیڤاڵەکە و دونیا محەممەد وەک سەردانیکەر، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە کولتووری و ئابوورییە بۆ خاوەنکاران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.