ڕۆژانە 500 تۆن کارتۆن لەکەرکوک کۆدەکرایەوە و هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکرا و زیاتر لە دوو هەزار کەس لە شارەکە، بژێوی ژیانیان لەسەری بوو، بەڵام ماوەی دە ڕۆژە هەناردەی کارتۆن لەکەرکوکەوە بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان قەدەغەکرداوە، ئەوەش ناڕەزایەتی کاسبکارانی بەدوای خۆیدا هێناوە و دووکانەکانیان داخستووە و گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت، پێویستە حکومەت سوپاسگوزار بێت، چونکە دەرفەتى کاریان بۆ سەدان کرێکار رەخساندووە و شەقامەکانى شاریشیان پاککردۆتەوە، نەک ڕێگرییان لێ بکات.