ڕاستەوخۆ

دەیەمین پێشەنگەی کتێب لە ئامەد دەستپێکرد و چەندین چاپخانەی کوردی تێیدا بەشدارن

reset font size increase font size

بە دەستپێشخەریی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد، ناوەندی بڵاوکردنەوەی تویاپ و ناوەندی نێودەوڵەتیی پێشەنگە و کۆنگرەکانی میزۆپۆتامیا، دەیەمین پێشەنگەی کتێب لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان دەرگاکانی بەڕووی خوێنەران و سەردانیکەراندا کردەوە.

ئیلهان ئەرسۆزلوو، سەرۆکی ناوەندی نێودەوڵەتیی پێشەنگە و کۆنگرەکانی میزۆپۆتامیا لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی پێشەنگەکەدا ڕایگەیاند، لە نۆ ساڵی ڕابردوودا پێشەنگەی کتێب لە ئامەد پێشوازی لە زیاتر لە ملیۆنێک و نیو بەشداربوو کردووە، و لەم خولەشدا نزیکەی 125 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە و ڕێکخراوی مەدەنی بەشدارن که کۆمەڵێک چاپخانە و ناوەندی بڵاوکردنەوەی کوردیش لەخۆ دەگرن.

لای خۆیانەوە، بەشداربووانی پێشەنگەکە جەختیان لەوە کردەوە کە سازدانی ئەم پێشەنگەیە لەو ناوچەیەدا ڕۆڵێکی گرنگ لە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی کوردی و هۆشیاریی نەتەوەیی دەگێڕێت.

لە لایەکی دیکەوە، جیهاد ڕۆژهەڵات، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکێتیی وەشانکارانی کوردی، لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە تورکیادا نزیکەی 36 زمان و زاراوە هەن کە هەندێکیان وەک زاراوەی زازاکی لە لێواری لەناوچووندان. ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای بوونی دەیان ملیۆن کورد لەو وڵاتەدا، هێشتا زمانی کوردی نەبووەتە زمانی فەرمی و ئەوەش قورسایی و سەختیی دۆخی زمانی کوردی لە ناوچەکەدا دەردەخات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.