ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پێشمەرگە: داوامان لە عێراق کردووە مووچەی پێشمەرگە هاوتای هێزە ئەمنییەکانی خۆی بکات

reset font size increase font size

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەهۆی کۆتاییهاتنی ئەرک و هاوکارییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بە فەرمی داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە مووچەی پێشمەرگە هاوتای مووچەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکات.

فەریق ڕوکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، لە لێدوانێکی تایبەتدا باسی لەوە کرد کە یاداشتی لێکتێگەیشتنی وەزارەتەکەیان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆتاییهاتووە و ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دوایین بڕە هاوکارییان وەرگرتووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، وەک هەنگاوێک بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی بەهۆی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانەوە دروست دەبێت، داوایان لە بەغدا کردووە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق هاوتا بکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.