بۆ ژنان کارکردن تەنها پیشە و بژێوی ژیان نییە، بەڵکو هەوڵ و ڕێگەیەکە بۆ سەربەخۆیی ئابووریی و جەستەیی و بونیادنانی داهاتوو، لەو چوارچێوەیەدا فێستیڤاڵی گەشتوکاڵی ڕانیە، بووەتە مەیدانێک بۆ ئەوەی ژنان زیاتر تواناکانی خۆیانی تێدا بخەنەڕوو، ئەگەرچی ژنان بەشێوەیەکی بەرچاو بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە، بەڵام چوار ژن کە بەدرووستکردنی خواردن بەشدارن لە فێستیڤاڵەکەدا، وەک خۆیان دەڵێن: دەیانەوێت چالاکییەکە بکەنە دەرفەتێک ئەوەی تواناکانیان نیشان بدەن و لە داهاتوودا خواردنگهیهكی تایبهت بە خۆیان دروست بكهن.