ڕاستەوخۆ

سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانی و قەدەغەکردنی گەشت بەسەر ڕاهێڵە موعینی-دا سەپێندرا

reset font size increase font size

دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای زیندانی و قەدەغەکردنی گەشتی دەرەوەی وڵاتی بەسەر ڕاهێڵە موعینی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا (٢٠٢٦) سەپاند. ناوبراو ئێستا لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین لە مەرجەعێکی یاساییدا ڕاگیراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" بڵاویبزووەتەوە، دادگای شۆڕش سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیی بەسەر ڕاهێڵە موعینی، تەمەن ٢٣ ساڵدا سەپاندووە.

ڕاهێڵە، خوێندکاری بەشی پزیشکییە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی میلان لە ئیتاڵیا، و لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ئێران لە ناوەڕاستی خۆپێشاندانەکانی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوو.

جێبەجێکردنی قورسترین سزا بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان

تۆمەت و سزاکانی سەر ئەم کچە خوێندکارە بەم شێوەیە لەلایەن دادگاوە دەستنیشان کراون:

پڕوپاگەندە دژ بە دەوڵەت: ساڵێک و شەش مانگ زیندانی.

کۆبوونەوە و تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی: یەک ساڵ زیندانی.

سزای تەواوکاری: دوو ساڵ قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات.

بەگوێرەی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان لە ئێران، تەنیا قورسترین سزا کە ساڵێک و شەش مانگ زیندانییە، دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سزادانی ڕاهێڵە موعینی و خوێندکارانی تری دەرەوەی وڵات کە دەگەڕێنەوە ئێران، نیشانەی توندبوونی ڕێکارە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییە بەرامبەر بە ناڕەزایەتییەکان.

ئەم بڕیارە ڕەنگە کاردانەوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و لایەنە ئەکادیمییەکانی ئەورووپای لێبکەوێتەوە کە داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەم خوێندکارە کوردە دەکەن.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.