ڕاستەوخۆ

هەواڵگریی سوپای پاسداران دوو خوشکی کورد بانگهێشت دەکات و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا دەگرێت

reset font size increase font size

بەیانیی ڕۆژی 26ی ئابی 2026، هێزەکانی هەواڵگریی سوپای پاسداران هەڵیانکوتایەسەر ماڵی خێزانیی دوو خوشکی کورد بە ناوەکانی پەری و ڕۆیا سامانی لە شاری مەهابادی ڕۆژهەلاتی کوردستان و دەستیان بەسەر تەلەفۆن و لاپتۆپەکانیاندا گرت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان (KHRN)، هێزە ئەمنییەکان دواتر ئەو دوو خوشکەیان ئاگادار کردووەتەوە کە دەبێت لە ڕۆژی 29ی ئابدا سەردانی بەشی هەواڵگریی سوپای پاسداران لە مەهاباد بکەن.

جێی باسە تاوەکو کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراون بەردەستدا نییە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.