هێمن عەلی هاوڵاتیەکی دانیشتووی سەیدسادقە، لەپێناو سەوزکردنی ژینگەی گەڕەکەیان، شەش ساڵ بەر لە ئێستا نەمامێکی تووی چاندووە و ئێستا زیادی کردووە بۆ زیاتر لە سەد دار و گەڕەکەکەیانی پێ سەوزپۆش کردووە و ساڵانەش بەرهەمێکی زۆری هەیە.
هێمن لە ڕێگەی مایکی نووچە تی ڤی یەوە چیرۆکەکەی خۆی باس دەکات و ئەوەش دەخاتە ڕوو کە بۆ زیاتر سەوزکرنی شارەکەی، سەدان قەڵەمی تووی بەسەر خەڵک و دراوسێکانیدا دابەش کردووە.