ڕاستەوخۆ

ڕێژەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی پارێزگای سنە 93٪ کەمی کردووە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئامارێکی نوێی دڵخۆشکەری سەبارەت بە پاراستنی ژینگەی ناوچەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی گەرماوە تاوەکو ئێستا، ڕێژەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی پارێزگاکە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 93٪ کەمی کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان، هۆکاری سەرەکیی ئەم کەمبوونەوە بەرچاوەی ئاگرکەوتنەوەکان بۆ دۆخی کەشوهەوای ئەمساڵ دەگەڕێتەوە. بارانبارینی زۆر و بەخوڕی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، کاریگەریی ئەرێنی و ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر پاراستنی شێداریی زەوییەکان.

هاوکات فێنکیی ڕێژەیی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی تینی گەرما بەراورد بە هاوینی پار، وایکردووە زۆرێک لە لەوەڕگە و پوش و پاوانی کوێستانەکانی سنە هێشتا بە سەوزی بمێننەوە و وشک نەبن، ئەمەش ڕێگریی سروشتیی کردووە لە تەشەنەسەندنی ئاگر.

بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانەکانی پارێزگای سنە هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتیان، ژینگەدۆستان و گرووپە خۆبەخشەکان کردەوە. تێیدا جەخت کراوەتەوە، کە پێویستە تەنیا ئەو کەسە پسپۆڕ و ڕاهێنراوانەی خاوەنی کەلوپەلی پێویستن بەشداری لە پڕۆسەی کوژاندنەوەی ئاگردا بکەن.

ئەم هۆشدارییە بە ئامانجی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ڕێگریکردنە لە دووبارەبوونەوەی هەر کارەساتێکی دڵتەزێنی هاوشێوەی گیانلەدەستدانی سێ چالاکوانی ژینگەپارێزی لێهاتووی ناوچەکە، کە پێشتر لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری شاخی ئاویەری سنەدا گیانیان لە دەستدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.