ڕاستەوخۆ

شارەزایەک: ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی فێنک ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

reset font size increase font size

د.لوقمان موفتی، شارەزای بوومەلەرزەزانی و کەشوهەوا لە لێدوانێکدا بۆ نووچە تیڤی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا، بە تایبەتی لە ڕۆژانی دووشەممە تا چوارشەممە، بارستەهەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

د.لوقمان موفتی ڕوونی کردەوە، ئەم شەپۆلە فێنکە بەهۆی کاریگەریی ئەو بارستەهەوایەیە ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست دەکات، کە لەگەڵ خۆیدا ئەگەری بارینی بارانی لە وڵاتانی سوریا، لوبنان، فەلەستین و تورکیا لێ دەکەوێتەوە.

ئەم شارەزایە دەڵێت، پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکاندا سێ تا پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزن، بەم هۆیەوە لە سەرەتا تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لە زۆربەی شارەکانی هەرێم لە کاتی نیوەڕۆ تا ئێوارە پلەکانی گەرما دێنە ژێر 40 پلەی سیلیزی، جگه لە هەولێر، کەرکوک و گەرمیان، کە ئەگەری هەیە پلەی گەرمییان لە دەوروبەری 39 بۆ 40 پلەدا بمێنێتەوە.

د.لوقمان موفتی ئاماژەی بەوە کرد، دوای تێپەڕبوونی ئەم شەپۆلە فێنکە، ڕاستەوخۆ پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلەی دیکە بەرز دەبنەوە، چونکە وەرزی هاوین هێشتا کۆتایی نەهاتووە و ئەگەری ڕوودانی شەپۆلی دیکەی گەرما لە ئارادایە.

هاوشانی دابەزینی پلەکانی گەرما، پێشبینی دەکرێت لە دوای نیوەڕۆیاندا بای ڕۆژئاوا چالاک بێت و هەندێک تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی نێوان سوریا و عێراقەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بگوازێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.