هاتوچۆى سلێمانى بڵاویکردەوە، لهشهوی ڕابردوهوه شهپۆلێكی خۆڵبارین ناوچهكهی گرتوەتهوه و بههۆیەوە مهودای بینین كهمبوەتهوه، بۆیه پێویسته شۆفێران ڕێنماییەکانى هاتوچۆ جێبەجێ بکەن.
دەشڵێن، پێویستە شۆفێران لەم دۆخەدا خێراییەکەیان کەم بکەنەوە، چونکە خۆڵبارینەکە چڕە و ئاستی بینین کەم بوەتەوە.
گوتوشیانە، دەبێت شۆفێران ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئۆتۆمبێلی خۆی و ئۆتۆمبێلی بەردەمى بپارێزێت و تا دەکرێت لە شەودا گەشت نەکەن.
باسلەوەشکراوە، پێویستە دەبەی ئاوی فڵچەکان بەشی پێویستی تێدا بێت و فڵچەکان بە باشی کار بکەن بۆ پاککردنەوەی جامی پێشەوە.